پۆڵه‌تیك پرێس
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگه‌یاند، زیاتر لە 161 ملیۆن كەس تا ئێستا لە جیهاندا توشی كۆرۆنا بوون و سێ ملیۆن و 345 هەزار توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێردا لە ئەمریكا 35 هەزار و 816 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون هاوكات 841 توشبووش به‌و ڤایرۆسه گیانیان لەدەستداوە.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی توشبوون به‌په‌تای كۆرۆنا له‌هه‌ڵكشاندایه به‌جۆرێك ژمارەی توشبووان لە ئەمریكا گەیشتووه‌تە 33 ملیۆن و 586 هەزار كەس بەو هۆیەشه وە 597 هەزار و 785 توشبو گیانیان لەدەستداوە.
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەمریكا به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت له‌ڕیزبه‌ندی وڵاتانی جیهان كە زۆرترین قوربانی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوه‌و هندستانیش بە پلەی دووم دێت كە تا ئێستا 22 ملیۆن و 600 هەزار كەس توشی كۆرۆنا بوون و له‌و رێژه‌یه‌ش 250 هەزار توشبوش گیانیان لەدەستداوە
بەپێی ئه‌و ئامارانه‌ی رۆژانه له‌ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه له هندستان رۆژانه نزیكه‌ی چوار هه‌زار هاوڵاتی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.