هێرشێكی داعش لە كەركوك كوژرانی سەربازێكی عێراقی لێكەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركوك رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە چەكدارانی داعش هێرشیانكردەسەر گوندێكی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە سنوری كەركوك و بەهۆیەوە سەربازێكی سوپای عێراق كوژراوە و شەش كەسی دیكەش برینداربوون.

سەرچاوەكە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندووە، هێرشەكەی چەكدارانی داعش بۆ سەر گوندی شەحەلی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان بووەو لەلایەن هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكانەوە وەڵامیان دراوەتەوە.

باسی لەوەشكردووە، بەهۆی هێرشەكەوە سەربازێكی سوپای عێراق كوژراوەو شەش كەسی دیكەش برینداربوون.

رۆژی یەكی ئەم مانگەش چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر گوندێكی ناحیەی جەلەولا (گوڵاڵە) لەسنوری پارێزگای دیالە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا