ئەمڕۆ و سبەی باران بارین بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە بەدرێژایی کاتەکان ئاسمان هەور دەبێت و باران بارین لە تەواوی ناوچە جیاجیاکان بەردەوام دەبێت.

هاوکات، ئاستى دابارین مامناوەند و هەندێ جار نمە بارانى پچر پچر دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان بارانى زیاتر دەبێت، ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر بارینێکى کەمى دەبێت، لەشەودا باران بارین لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر دەبێت .

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەی چوارشەممە لەکاتەکانى بەیانى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان و سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لەپارێزگاى هەڵەبجە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و نمە بارانى دەبێت، لەدواى نیوەرۆ کاریگەرى ئەم شەپۆڵى باران بارینە کۆتایى دێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا