سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: نەک جارێک هەزار جار داوای لێبوردن دەکەم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئازاد هەمەوەندی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، “لە دوای پشووەکانی نەورۆز بە پێی یاسا هەموو دەسەڵاتەکانی خۆمان دەخەینە کار، بۆ چاککردنی سیستمی دابەشکردنی مووچە”.

ئازاد هەمەوەندی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “بەڕاستی مرۆڤ ئازار بە ناوی دڵی دەگات کاتێک ئەو خانەنشینانە دەبینێت بە کاتژمێر 2ی شەو هاتووە سەرە دەگرێت بۆ موچە، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بەجدی وەڵامی ئێمە و هەموو خەڵک و خانەنشینان بداتەوە چونکە ئەگەر ئەمە چارەسەر نەکات پێمان وایە کارەساتی گەورەی بەدوادا دێت، خەڵک زیاتر تەحەمولی نەماوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆر بە داخەوە ئەوە دەڵێم حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئەم ساتە وەختە سیستمێکی پێدانی موچەی ئەلیکترۆنی یا لە ڕێگای ئەژماری تایبەتی بانکەوە، نیە، ئەمە دوای سی ساڵ لە حکومڕانی کوردی نەتوانراوە سیستمی پێدانی موچە نەک تەنها بۆ خانەنشینان بەڵکو بۆ هەموو موچە خۆران و فەرمانبەران دابنرێت”.

وتیشی، “من وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای لێبوردن لەسەرجەم دەنگدەرانی سنوری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکەم کە ناهێڵن وەک خۆی یاساکەی ئەنجومەن جێ بەجێ بکەین و بچین بەدەم داخوازییەکانیانەوە، نەک جارێک هەزار جار داوای لێبوردن دەکەم”.

باسی لەوەشکرد، “من وەک خۆی دەیڵێم حکومەتی هەڕێم ئەوەندەی بڕوای بە مەرکەزییەت هەیە، ئەوەندە بڕوای بە لامەرکەزییەت نیە، ئەوەندەی بڕیارەکانی خۆیان بە دروست دەزانن ئەوەندە گرنگی نادەن بە بۆچون و پێشنیاری ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئەمە بەشێکی بۆ پەرلەمانیش هەمان شت ڕاستە”.

لەبارەی چارەسەریشەوە ئەوەی خستەڕوو، “بۆ ئێستا چارەسەر دەبێت یەکەم ژمارەی بانکەکانی کە مووچەی خانەنشینی دابەش دەکەن زیاد بکرێت، دووەم پێش ڕاگەیاندنی دابەشکردنی موچە پارەی ئامادەکراو هەبێت و دەستکاری نەکرێت بدرێت بە مووچە، سێیەم، بە پێی ژمارەی ناسنامەکانیش دەتوانرێت ئەو قەرەباڵەغیەی موچە کەم بکرێتەوە بۆ نمونە ڕۆژێک، یا لە بانکێک لە ژمارە 1-1000 موچە دابەشبکرێت بە پێی زنجیرە ژمارە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمانە هەمووی چارەسەری کاتین پێویستە لە بنەڕێتەوە چارەسەر بکرێت و پەلە بکرێت لە دروست کردنی ئەژماری بانکی و دابەشکردنی موچە بە ئەلیکترۆنی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا