عێراق بەرانبەر خزمەتگوزاری پزیشکی نەوت دەداتە لوبنان

پۆڵەتیک پرێس

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی و ژینگەی عێراق لەگەڵ حەمەد حەسەن، وەزیری تەندروستیی و ژینگەی لوبنان رێککەوتنێکیان لەژێر ناوی “نەوت بەرانبەر خزمەتگوزاری پزیشکی و چارەسەر” واژۆکرد.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەپێی رێککەوتنەکە لوبنان بڕی 500 هەزار تۆن نەوتی عێراق وەردەگرێت و لەبەرانبەردا خزمەتگوزاری و راوێژکاری پزیشکی و ئەکادیمی پێشکەشی عێراق دەکات.

پێشتریش ئاژانسی نیشتیمانی راگەیاندنی لوبنان بڵاویکردەوە، شاندێکی حکومی بە سەرۆکایەتی حەسەن تەمیمی بە فڕۆکەیەک گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان کە هەڵگری هاوکاری پزیشکی بوو بەمەبەستی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتایبەت لەم کاتەدا کە لوبنان بەدەست قەیرانێکی سەختی ئابوورییەوە دەناڵێنێت.

پزیشکان و شارەزایانی کەرتی تەندروستیی بڕوایانوایە، ئەم رێککەوتنە پێویستییەکی زیندووە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ باشکردنی دۆخی تەندروستی لە ناوچەکە بەتایبەت کە لوبنان خاوەنی کادر و توانای پزیشکی پێشکەوتووە و عێراق دەتوانێت لە بەرانبەر پێدانی نەوت سود لە ئەزموون شارەزایی ئەو وڵاتە ببینێت.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا