پەیامی کازمی بۆ ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە

پۆڵەتیک پرێس

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “ئەمڕۆ یادی رۆژێکی پڕ لە ئازاری تێکۆشانی گەلەکەمان دژی زۆرداری و دیکتاتۆری دەکەینەوە و 33 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و گیانلەدەستدانی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی کورد”.

لە بەیاننامەیەکدا بۆ ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، رۆژی سێشەممە مستەفا کازمی رایگەیاند، “ئێمە ئەمڕۆ هەڵگری ئازاری یادی قوربانیانین، بەڵام ئەو تاوانە وەک هەموو تاوانەکانی دیکەی سەردەمی ستەمکاری، نرخی ئازادی و بەهای مانەوەمان بیردەخاتەوە، وەکچۆن گۆڕینی سەردەمی ستەمکاری بۆ سەردەمی دیموکراسی عێراقمان بیردەخاتەوە.

وتیشی: هەڵەبجە بەڵگە و قوربانیدانێکی قورسبوو کە بەدەستی دەسەڵاتێکی گەندەڵ و بکوژ ئەنجامدرا و گەلی کورد بەتایبەتی و گەلی عێراق بەگشتی باجەکەیاندا.

رۆژی سێشەممە 16ی ئاداری 2021، 33 ساڵ تێپەڕی بەسەر کیمیابارنکردنی شاری هەڵەبجە، کە بەهۆیەوە پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و هەزارانی دیکەش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا