ترەمپ: بەملیۆنان دەنگم سڕاونەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

دۆناڵد ترەمپ، رەخنەكانی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكاوە بەردەوامەو باس لەوەدەكات لە هەندێك ویلایەت زیاتر لە دوو ملیۆن دەنگی سڕاونەتەوە.

ترەمپ لە زنجیرەیەك تویتدا كە لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەمریكاوە بڵاویكردونەتەوە ئاماژە بەوە دەكات، بۆچی لە باكوری كارۆلینا كاتی زۆر بوو بۆ ژماردنەوەی دەنگەكان؟، دەشڵێت، “ئایا بەدوای دەنگدانەوەی زیاترەوەن”.

هەروەك دڵنیایش دەدات لەوەی دوای ژماردنەوەی دەنگەكان لە ویلایەتی جۆرجیا سەردەكەن.

ترەمپ باس لەوەدەكات كاتی هەڵبژاردنەكە لە هەریەكە لەپەنسلڤانیا و میشیگان ڕێگە بە چاودێرەكانیان نەدراوە دەست بە ژورەكانی پشكنیندا بكەن.

لە تویتێكی دیكەیدا دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەراپۆرتێك كردووەو دەڵێت، “دوو ملیۆن و 700 هەزار دەنگم سڕاونەتەوەو گوازراونەتەوە بۆ جۆ بایدن”.

رۆژی سێی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لەئەمریكا بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەكانیش جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراتەكان بەجیاوازییەكی زۆر پێش دۆناڵد ترەمپی كاندیدی كۆمارییەكان كەوتووە.

سەرەڕای ئاشكرابوونی ئەنجامەكان، بەڵام هێشتا ترەمپ دان بە ئەنجامەكاندا نانێت و بەردەوام رەخنەی ئەوە دەگرێت كە لە هەڵبژاردنەكەدا ساختەكاری دژی ئەو كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا