پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم رەوانەی پەرلەمان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند “هەفتەی داهاتوو پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ند ده‌كرێت و دەنێردرێتە پەرلەمان”.

ماوەی حەوت ساڵە حكومەتی هەرێم پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی ئامادەنەكردووە و رەوانەی پەرلەمانی كوردستانی نەكردووە، ئەمەش بووەتەهۆی ئەوەی بەشی هەرە زۆری داهات و خەرجی هەرێم ناڕوون بێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لە كۆبونەوەی رۆژی چوار شەممەی داهاتوو پێنجی ئایار پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ند ده‌كرێت و بۆ گفتوگۆكردن و ده‌نگدان ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم وتیشی “سه‌رجه‌م رێكاره‌كان بۆ ئاماده‌كردنی بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هاتووە”.

May be an image of ‎text that says "‎داهاتی باج و گومرگ که هاتونهته خه_زینه_ی گشتی بو سالى 2020 داهاتی گومرگ به مليون پاریزگا داهاتی باج به مليون 366.129 (%33.4) 152.092 (%26) سلیمانی 139.007 (%12.7) حاجی ئومهران 297.949 (%51) ههولير 595.736 (%54.5) 138.766 (%23) 1.094.429 دهوک 588.809 على حهمه سالح کوّی گشتی‎"‎

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا