کۆبوونەوەی پەرلەمان بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەوە دواخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی دروستبوونی گرژی و شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان پەرلەمانتاران، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، گرژی لەنێوان پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی دروستبووە و یەکێتی ڕێگەنادات دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.

سەرچاوەیەکی باڵا لە پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، دانیشتنەکەی پەرلەمان بەپێی ماددەی 18 بڕگەی سێ بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان دەستی بە کۆبوونەوە کرد و بڕیاربوو ئەمڕۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تاوتوێبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا