پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە26ی تەمموز، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 83 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەری ئۆیڵ پرایز، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 52 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79 دۆلار و 46 سەنت لە بازاڕەکانت جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ڕێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و هەروەها زیادبوونی خواست، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەیە.