روسیا: ئەمریکا هەستی تۆڵەسەندنەوە لای ئۆکرانیا دەوروژێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سێرگی ریاباکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لێدوانەکانی کۆشکی سپی لەبارەی ئەگەری ناردنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئەوروپای رۆژهەڵات، هەستی رق و کینە دژی روسیا دروستدەکات و هەستی تۆڵەسەندنەوە لەلای ئۆکرانیاش دەوروژێنێت.

سیرگی ریاباکۆڤ بە میدیاکانی روسیای راگەیاند، “ئامانجی کۆشکی سپی لەو لێدوانانەی بە پلەی یەکەم وروژاندنی هەستی تۆڵەسەندنەوەیە لای ئۆکرانیا و دواتریش بەهێزکردنی هەستی رق و کینەیە دژی روسیا”.

ئەم قسانەی جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا وەڵامی لێدوانی کۆشکی سپییە کاتێک وتی: خوێندنەوە بۆ پلانی ناردنی هێزەکانی ئەمریکا دەکات بۆ ئەوروپای رۆژهەڵات، گەر دۆخی ئۆکرانیا بەرەو هەڵکشان هەنگاوبنێت.

رۆژی سێشەممە چەند پەرلەمانتارێکی ئیدارەی جۆ بایدن داوایان کرد، سزا بەسەر روسیادا بسەپێنرێت و چەکی زیاتر بۆ ئۆکرانیا بنێردرێت بۆ رێگریکردن لە روسیا لە هەوڵی داگیرکردنی ئەو وڵاتە، ئەو پەرلەمانتارانە بڕوایان وابوو، ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا بەشێوەیەکی جددی بیر لە داگیرکردنی ئۆکرانیا دەکاتەوە و دەیان هەزار سەربازی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە بڵاوەپێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا