گروپی مقاوەمەی عێراق بۆ تورکیا: چاوەڕێبکەن بە موشەك وەڵامتان دەدەینەوە

پۆڵەتیك پرێس:
گروپی مقاوەمەی عێراقی کە لە بەشێک لە میلیشیا شیعەکان پێکهاتووە هەڕەشە لە تورکیا دەکەن و دەڵێن، وەڵامیان بۆ هێرشەکانی تورکیا لە خاکی عێراق “مەرەکەبی سەر کاغەز نابێت، بەڵکو وەڵامەکەمان بە موشەک دەبێت”.

گروپەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دوای هێرشەکەی تورکیا لە زاخۆ کە تیایدا نزیکەی ٣٠ کەس بوونە قوربانیی ئاماژەی بەوەدا، “بە مەرەکەبی سەر کاغەز و ڕاگەیەندراو وەڵامی تورکیا نادەینەوە، بەڵکو بە موشەک و درۆن و چەکی قورس وەڵامیان دەدەینەوە”.

هاوکات موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، “فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییە وشکانییەکانى نێوان عێراق و تورکیا دابخرێن.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا