ئەو کۆچبەرانە دەستگیردەكرێن کە دەیانەوێت بچنە پۆڵندا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماریوش بلاشچاک، وەزیری بەرگری پۆڵندا رایگەیاند، ئێوارەی سێشەممە سەرجەم ئەو کۆچبەرانە دەستبەسەرکراون کە ویستوویانە بچنە خاکی پۆڵنداوە.

لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی پۆڵندا بلاشچاک وتی: شەوی رابردوو شەوێکی نائارام بوو، چەندین هەوڵی دزەکردن لە سنوورەکانی پۆڵندا تۆمارکراون.

وتیشی: سەرجەم ئەو کۆچبەرانە دەستبەسەرکراون کە هەوڵی تێپەڕبوونیان داوە بە سنوورەکانی پۆڵندا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەم چەند رۆژەی دواییدا ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران کە تیایاندا چەندین هاوڵاتی کورد هەبوو، هەوڵیاندا لەڕێی بیلاڕوسیاوە بە سنوورەکانی پۆڵندا تێپەڕببن و پاشان بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچ بکەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک