پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە19ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لەبارەی گیانلەدەستدانی نیاز دەرگەڵەیی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، کاتژمێر 10ی شەوی 18/8/2023، تەرمی هاوڵاتی (نیاز جلال بەگ) ناسراو بە نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، کە لە ڕووداوێکی نادیاردا گیانی لەدەستداوە، گەیەندرایە پزیشکی دادی ڕانیە و پشکنین بۆ تەرمی ناوبراو ئەنجامدرا و دەرکەوت شوێنەواری سێ فیشەک بەجەستەیەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەکرد، بە ووتەی کەسوکاری، ڕوداوەکە لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو لە ڕانیە سەر ڕێگای سەرەکی قورەگۆ بۆ پشوو سەردانی باخەکەی کردووە و لە ئەنجامدا لە ڕووداوێکی کوشتنی نادیاردا گیانی لەدەستداوە.
ڕوونیکردەوە، بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەوی ڕووداوەکە ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و بەردەوامە.