پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی حکومەتی کرێملن ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا لە ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئامانجە دیاریکراوەکانمان بەدیدێن.
دمیتری پێسکۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “ئێستا کاتی دابەشبوون نییە، ئێستا کاتی ئەوەیە لە یەک ڕیزدا بین و بە یەک ڕیز لەپشت سەرۆکەکەمان بوەستین”.
جەختی لەوەشکردەوە، لە ئێستادا هیچ پلانێک نییە بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان ڤلادمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دۆسیەی ئۆکرانیا.
زیاتر لە هەفتەیەکە ڕوسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی دژی ئۆکرانیا و تا ئێستا چەندین ناوچەی ئەو وڵاتەی کۆنتڕۆڵکردووە.