هەوڵی ژەهراويكردنی ترەمپ درا

پۆڵەتیك پرێس:

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە، لەم هەفتەیەدا لە كۆشكی سپی دەستگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی ژەهراوی كە بۆ سەرۆكی ئەمریكا نێردرابوو.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێی ئەمریكی لە زاری بەرپرسێكی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی و خزمەتگوزاری نهێنییەوە رایگەیاندووە، لەم هەفتەیەدا لەڕێگەی پۆستێكەوە هەوڵی ژەهراویكردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دراوە.

باسی لەوەشكردووە، رێگری لە هەوڵەكە كراوە و لەئێستادا لێكۆڵینەوە لە بابەتەكە و پۆستەكە دەكرێت، كە ماددەی “ریسین”ی ژەهراوی تێدابووە و بۆ ترەمپ نێردراوە.

سی ئێن ئێن ئەوەشی خستووەتەڕوو: دوو تاقیكردنەوە بۆ پۆستەكە كراوە بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی ئەو ماددەیە، هاوكات پشكنین بۆ سەرجەم پۆستەكانی تایبەت بە كۆشكی سپی كراوە لەو شوێنەی كە لە دەرەوەیە پێش ئەوەی بگاتە كۆشكی سپی.

ماددەی ریسین پێكهاتووە لە ژەهرێكی توند كە لە دەنكی رووەكی گەرچەك دەردەهێندرێت، پێشتریش لە كردەی هاوشێوەدا بەكارهێنراوە، دەكرێت ئەم ماددەیە بەشێوەی هاڕدراو یان دەنك یان دوكەڵ بەكاربهێنرێت، ئەو كەسەی قوتیدەدات توشی دڵتێكەڵهاتن و رشانەوە و خوێنبەربوونی ناوەكی لە گەدە و ریخۆڵەدا دەبێت، دواتر جگەر و سپڵ و گورچیلەكان لەكاردەخات و دەبێتە هۆی مردن بەهۆی وەستانی سوڕی خوێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا