ئەمریكا دەرفەتێكی نوێ بۆ پێدانی ڤیزا دەڕەخسێنێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، دەرفەتێكی نوێ دەدەنە ئەو كەسانەی پێشتر داوای وەرگرتنی ڤیزای ئەمریكایان كردووە، بەڵام داواكەیان رەتكراوەتەوەو دووبارە دەتوانن داوا بكەنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەو كەسانەی پێش ٢٠ كانونی دووەمی ٢٠٢٠داوای ڤیزایان كردووە، بەڵام بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە داواكەیان رەتكراوەتەوە، ئەوا دەتوانن جارێكی دیكە داوا بۆ وەرگرتنی ڤیزا پێشكەش بكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كەسانە تەنها دەتوانن مامەڵەی وەرگرتنی ڤیزا بكەنەوە، بەڵام پێویست ناكات جارێكی دیكە پارەیان لێ وەربگیرێتەوە.

بە پێی داتاكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٧ ەوە تا ئێستا نزیكەی ٤٠ هەزار كەس مافی پەنابەرێتیان بۆ چوونە ناو ئەمریكا رەتكراوەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا پێدانی ڤیزای بۆ هاوڵاتیانی چەند وڵاتێكی ئاسیاو ئەفریقا راگرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا