ئەمریكا دوو نیشتەجێی هەولێر لەسەر گەندەڵی دەداتە دادگا

پۆڵەتیك پرێس:

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دادی ئەمریكا ناوی دوو كەسی نیشتەجێی هەولێری ئاشكراكرد كە لە گەندەڵییەكانی وەزارەتی بەرگری عێراق و گرێبەستەكانەوە تێوەگلاون.

وەزارەتی دادی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد دوو كەس كە خاوەن كۆمپانیان لە عێراق بەرتیلیان داوە بۆ وەرگرتنی گرێبەستەكانی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ هاوردەكردنی كەلوپەل و خزمەتگوزاری بۆ هێزە ئەمریكییەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە تۆمەت ئاڕاستەی مارك ئالان فریداری 37 ساڵ و لارا جومعە محەمەد 30 ساڵ كراوە كە لە هەولێر نیشتەجێن، لە لیستی تۆمەتباراندان لە كۆلۆمبیا بەرزكراوەتەوە بە تۆمەتی پێدانی بەرتیل.

راشیگەیاندووە بەردەوام دەبن لە پارێزگاری لە ژن و پیاوەكانیان بە پۆشاكی سەربازی لە هەڵسوكەوتی گەندەڵی لەسەرانسەری جیهاندا.

لای خۆیەوە مایكل شیروین داواكاری گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كۆڵۆمبیا وتی: پابەندین بە پارێزگاری لە پاكی گرێبەستە حكومییەكان بەتایبەت كۆنترۆڵكردنی گەندەڵی كە هەڕەشە لە سوپای ئەمریكا دەكات بەتایبەت لە دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا