تا ئێستا ئێران پشت بە فڕۆكە ئەمریكییەكان دەبەستێت

پۆڵەتیك پرێس:

بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری ناشناڵ ئێنترێست تاكو ئێستا دوای زیاتر لە 40 ساڵ سوپای پاسدارانی ئێران پشت بە فڕۆكە ئەمریكییەكانی سەردەمی شا دەبەستێت كە پێش رووخانی لە ئەمریكای وەرگرتوون.

ئەو فڕۆكانەی ئێران پشتیان پێدەبەستێت لە جۆری ئێف 4 ڤانتۆم-ن كە خاوەنی دوو كورسی و دوو بزوێنەرن، لە سەرجەم گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوادا كار دەكەن، رۆڵی دیاریان لە شەڕی ئەمریكا و ڤێتنام لە حەفتاكانی سەدەی رابردوودا هەبووە.

گرنگترین تایبەتمەندی فڕۆكەكەش بوونی خێراییەتی لە رۆشتندا و خاوەنی بەزرترین فڕین و خێراترین فڕینە.

ئێران ئەو فڕۆكانەی پاراستووە، بەڵام قورسە دیاریكردنی ژمارەیان، بەڵام بە بەهێزترین فڕۆكەكان دادەندرێت لە كەرەستەی سەربازی ئێراندا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵگری بەرگری، هێزی ئاسمانی ئێران كۆمەڵێكی گەورەی لە فڕۆكەی ئەمریكی و روسی و چینی پاراستووە وەك ئێف 4، ئێف5 لە نمایشی ئاسمانی، بۆردومانی ئاسمانی و پشتیوانی ئاسمانی و گواستنەوە و پێدانی سوتەمەنی لە ئاسمان.

بەپێی راپۆرتەكە ئێف 4 فڕۆكەی هێرشبەری سەرەكی ئێرانن.
سەرباری ئەوەی فڕۆكەكان بەپێی تەكنیكی كۆنی شەست و حەفتاكانی سەدەی رابردوو دروستكراون، بەڵام تا ئێستا بەهێزترین فڕۆكەی ئێرانن و توانایەكی مەترسیداریان هەیە لە پێكانی ئامانجە هەرێمییەكاندا.

ئێران فڕۆكەی ئێف 4ی بەكارهێناوە لە هێرشەكانیدا بۆ سەر داعش لە عیراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا