دۆخی تەندروستی ترامپ خراپە

پۆڵەتیك پرێس:
بەقسەی بەرپرسانی كەمپینی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، دۆخی تەدروستی ناوبراو خراپەو كێشەی هەناسەدانی هەیە.

كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی لەزیاری پەیامنێرەكەی بڵاویكردەوە، هەندێك كەسە نزیكەكانی ترامپ ئەوەیان ئاشكرایكردووە، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دۆخی تەندروستی سەرۆكی ئەمریكا خراپەو توانای هەناسەدانی نییە.

رۆژی هەینی تووشبوونی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەنراو رۆژی شەممەش گوازرایەوە بۆ ناوەندی پزیشكی سەربازی واڵتەر ڕید.

دۆناڵد ترامپ پێش چوونی بۆ نەخۆشخانە لەگرتەیەكی ڤیدیۆیی دەركەوت‌و رایگەیاند، كە دۆخی تەندروستی خۆی‌و خێزانەكەشی، كە تووشبووی كۆرۆنایە باشەو بۆ دڵنیایی دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا