پۆڵەتیك پرێس:
بەرنامەی ژینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، تێكڕای پلەی گەرمی جیهانی زیاتر بووە، كە بەزیاتر لە 3 پلەی سەدی بەرزبووەتەوە.
رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، هۆشداریدا لەبەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جیهانی، ئەمە سەرەڕای پێشبینییەكان لەكەمبوونەوەی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بەرێژەی لەسەدا 7 بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەمساڵدا.
ئینگەر ئەندەرسن، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یو ئێن پی لەو بارەوە رایگەیاند، ساڵی 2020 گەرمترین ساڵ بوو، بەو هۆیەشەوە ئاگركەوتنەوەی دارستانەكان و زریان و وشكەساڵیو بەردەوام بووەو ئەوەش پلەی گەرمی جیهانی زیاتر بەرزكردووەتەوە.
پێشتریش ڕێكخراوی كەشناسی جیهانی لەراپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایگەیاند، ساڵی 2020 لەرێپێویدایە بۆ ئەوەی ببێتە سێیەم ساڵی تۆماركردنی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، دوای ساڵەكانی 2016 و 2019.