پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژانی ڕابردوو نزمدەبێتەوە.
هاوکات، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی پێشوو.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 19 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 12 پلەی سیلیزییە.