پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى هیوا چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ى رێككه‌وتنى حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم و دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت” حكومه‌ت نایه‌وێت موچه له‌كاتى خۆیدا بدات، ده‌یانه‌وێت به لێبڕینه‌وه بدات”.
رۆژى پێنج شه‌ممه 25ى شوبات، هه‌ریه‌ك له غالب محه‌مه‌د و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى هیوا له په‌رله‌مانى عێراق كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكى په‌یوه‌ست به پرۆژه‌یاسایى بودجه و رێككه‌وتنى حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم ئه‌نجامدا.
له كۆنگره‌كه‌دا كه په‌یامنێرى پۆڵه‌تیك پرێس ئاماده‌بوو، غالب محه‌مه‌د وتى:”دواى ئه‌وه‌ى شیعه‌كان له‌باره‌ى پرۆژه‌یاسایى بودجه‌ى گشتى عێراق و پشكى هه‌رێم چه‌ند پێشنیازێكیان هه‌بوو، دواین پێشنیازیش ئه‌وه‌یه داواى راده‌ستكردنى كۆى مه‌له‌فى نه‌وت ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن”.
وتیشى، “دواى 15 جار سه‌ردانیكردنى وه‌فدى دانوستانكارى هه‌رێم بۆ به‌غدا هیچ نوسراوێكى فه‌رمییان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن پێنه‌بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و وه‌فده بۆ رێككه‌وتن نه‌هاتون به‌ڵكو كاریان بۆ ئه‌وه كردوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵوه‌شێنه‌وه، حكومه‌ت نایه‌وێت موچه له‌كاتى خۆیدا بدات، ده‌یانه‌وێت به لێبڕینه‌وه بیده‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی بۆ هاووڵاتیان و موچه‌خۆرانى هه‌رێم روونكرده‌وه، ئه‌گه‌رحكومه‌ت له‌ئێستادا موچه به لێبڕینیشه‌وه بدات ئه‌وا به رێژه‌ى 19% موچه‌كه‌ى بڕیوه واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك موچه‌كه‌ى ملیۆنێك دینار بێت ئه‌وا 190 هه‌زارى لێبڕاوه به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار .