لە بەغدا هێزە ئەمنییەكان دەخرێنە ئامادەباشییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، بۆ رێگریكردن لە خۆپیشاندەران، هێزە ئەمنییەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بە ئامانجی رێگری كردن لە دروستبوونی خۆپیشاندان، زیاتر لە سێ‌ هەزار و 600 چەكدار لە بەغدا خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بە گوێرەی میدیا عێراقییەكان نوسراوێكی فەرمی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدایان بڵاوكردووەتەوە، كە تیادا وردەكاریی جێگیركردنی هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەی كەرخ و رەسافەی روون كردووەتەوە.

ئەگەری دروستبوونی خۆپیشاندان لە شاری بەغدا لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو لە پارێزگای زیقار خۆپیشاندان بەڕێوەچوو و لە ئەنجامی پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران سێ خۆپیشاندەر كوژران و 21 كەسی دیكەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا