بانکی ناوەندی عێراق هۆکاری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر بانکی هودا ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە30ی کانونی دووەم، بانکی ناوەندی عێراق، هۆکاری سزاکانی ئەمریکای بەسەر بانکی هودای عێراقیدا ئاشکراکرد.

بانکی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،” بەهۆی چالاکییەکانی لەساڵی 2022دا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر بانکی هودای عێراقیدا سەپاندووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەساڵی 2023دا، بانکەکە بەشداری لە پەنجەرەی کڕین و فرۆشتنی دراوی بیاندا نەکردووە.

ڕوونیکردەوە، بانکەکە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانی بەردەوامە، بەبێ ئەوەی ڕێگەی پێبدرێت بە دۆلاری ئەمریکی مامەڵە بکات، بەڵام ڕێگەی پێدراوە بە دراوی بیانی دیکە مامەڵە بکات.

لەکاتێکدا، دوێنێ دووشەممە29ی کانونی دووەم، وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، بانکی هودای عێراقی تێوەگلاوە لە پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و سوپای پاسداران، روونیشیكرده‌وه‌، لەپێناو پاراستنی سیستەمی دارایی عێراق و نێودەوڵەتی، چەند ئامرازێک بەرامبەر ئەو بانکە بەکاردەهێنن و بڕیاریدا بانکی هودا لە سیستەمی دارایی ئەمه‌ریکا بپچڕێندرێت و سزای بدات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا