هۆکاری لەکارکەوتنی فەیسبووک بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە گرێدەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هۆکاری لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای مێتا ئاشکرانەکراوە، بەشێک لە چاودێران هۆکارەکەی بۆ ‘سێشەممەی سوپەر’ دەگەڕێننەوە.

شەوی رابردوو بە کاتی هەرێم تەواوی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای مێتا کە پێکدێت لە پلاتفۆرمەکانی فەیسبووک، وەتسئاپ، تێلیگرام، ئینستاگرام و ثرێدز لەکارکەوتن و هەژمارەکان بەشێوەی ئۆتۆماتیکی لۆگ ئاوت دەبوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی کۆمپانیاکە، تەنها لە نیو کاتژمێری یەکەمدا نزیکەی 400 هەزار کەس راپۆرتی لەکارکەوتنی فەیسبووکیان داوە. پاش نزیکەی کاتژمێرێکلە لەکارکەوتنیان، خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای مێتا جارێکی تر گەڕانەوە و بەکارهێنەران دەستیان بە بەکارهێنانی کردەوە.

لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانی مێتا دیارترین بابەت بوو لە ئێکسدا (تویتەر)، ئیلۆن مەسک، خاوەنی ئێکس گاڵتەی بە مێتا کرد و بە پۆستێک وتی ” ئەگەر ئەم پۆستە دەخوێنیتەوە، ئەوە لەبەرئەوەیە کە خزمەتگوزارییەکانی ئێمە کاردەکەن.”

هەرچەندە تا ئێستا هۆکاری لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانی مێتا و فەیسبووک هاوکات بوو لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی “سێشەممەی سوپەر” لە ئەمریکا، کە بەیەکێک لە چارەنوسازترین رۆژەکان بۆ یەکلاکردنەوەی بەربژێری کۆتایی پارتەکان هەژمار دەکرێت، بەشێک لە چاودێران و شارەزایان هۆکاری لەکارکەوتنی ئەو خزمەتگوزارییانە دەگێڕنەوە بۆ ئەو رووداوە گرنگەی ئەمریکا.

سوپەر تویسدەی یاخوود سێشەممەی سووپەر کە لە ئەمریکا لە رۆژی 5ـی ئادار لە 15 ویلایەت و ناوچەیەکی ئەمریکا بەڕێوەچوو و نوێنەرانی پارتی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان بەربژێری دڵخوازی خۆیان بۆ کێبڕکێکردنی هەڵبژاردنی گشتیی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە تشرینی دووەمی ئەمساڵ دیاریکرد.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا