پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڕەکی سیروان لە کەلار بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ڕوداوەکەدا ئۆتۆمبیلێک لە جۆری (میتسیوبۆشی بارهەڵگر) لە ئافرەتێکی داوە و برینداری کردووە.
دەشڵێت، دواتر بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.