دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی ماددەی هۆشبەر رادەگەیێنێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی راپەڕین توانیوویانە باندێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستیشبگرن بەسەر زیاتر لە 5 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا.

رۆژی چوارشەممە (19ـی ئاداری 2024)، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایش راپەرین، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەسەر بڕیاری دادوەر پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، توانیان پێنج تۆمەتبار لە رۆژی 3-3-2024 دەستگیربکەن.

ئاشکراشیکرد، هەروەها هێزەکانی ئاسایش توانیوویانە دەستبگرن بەسەر بڕی (5.892) پێنچ کیلۆ و 892 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی کریستاڵ و حەشیش، هەروەها دوو ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کە بۆ گواستنەوەی ماددەکان بەکاردەهێنران. دەستیانبەسەردا گیراوە.

دەزگای ئاسایش ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا بە ماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا