پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 35 تۆمەتباری شەڕەكەی گەڕەكی شارەوانییان دەستگیركرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە7ی حوزەیران، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ڕۆژی 5/6/2023 لەگەڕەكی شارەوانی شاری سلێمانی شەڕوپێكدادان لەنێوان دوو گروپی دەرۆزەكەردا دروستبوو، بەو ھۆیەوە ژمارەیەك كەس لەھەردوولایەنی شەڕەكە برینداربوون، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و بنكەی پۆلیسی ڕزگاری گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد.
ئاماژەی بەوەکرد، سەرەتا لەشوێنی شەڕەكە ژمارەیەك لەتۆمەتباران دەستگیركران و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوام بوو بۆ دەستگیركردنی سەرجەم تۆمەتبارانی دیكە، سەرەنجام لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوەو بەبڕیاڕی دادوەری لێكۆڵینەوە 35 تۆمەتبار لەھەردوو لایەنی شەڕەكە دەستگیركران.
ڕوونیکردەوە، ژمارەیەك لەشەڕكەرەكان برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، لە ئێستاشدا سەرجەم تۆمەتباران بەندن و لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەر كە بەتۆمەتباران بووە.