داوای راگرتنی کوشتنی ژنان  دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

له‌ژێر ناو نیشانی كوشتنی ژنان ڕاگرن ژمارەیەكی بەرچاو لەرێكخراوەكانی ژنان و مافی مرۆڤ و چالاكوانان و رۆژنامەنووسان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی ده‌كه‌ن و داوای راگرتنی كوشتنی ژنان و سزادانی ئەو کەسانە دەکەن کە کچانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ ناچار بە هاوسەرگیری دەکەن.

لە راگەیەندراوێكدا ئەو رێكخراو چالاكوان و رۆژنامەنووسانە ئاماژە بەوەدەكەن، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە سێ ژن لە لایەن کەسانی نزیکی خۆیانەوە كوژراون، هاوكات دیاریش نیە چەند ژنی تر لەژێر هەڕەشەدان و چەند ژنی دیکەش کوژراون و کوشتنەکەیان بە شاردراوەیی ماوەتەوە بۆیە ئەوان داوا و فشارەکانیان بۆ حكومەت ولایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئاڕاستەی دەستگیرکردن و سزادانی بکوژانە

باس لەوەشدەكەن، کارەساتەکانی کوشتنی ژنان هەر بەردەوامە بۆیە ئەوان نیگەران و توڕەشن لەو بارودۆخە سەختەی ژیانی تاکەکان بە تایبەتی ژنان و بە ئەرکی حکومەتی دەزانن کە هەستێت بە دەستگیرکردن و بە سزا گەیاندنی ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە کوشتنی كچان و ژنان و  سزادانی ئەو کەسانەی بەشدار و بکەری هەرجۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژین بەرامبەر تاکەکانی کۆمەڵگە هاوكات داوای بەهێزکردنی دام و دەزگاکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و جێبەجێکردنی یاساکان دەكەن.

لەراگەیەندراوەكەدا ئەو رێكخراوانە داوای بەهێزکردن و پشتگیری کردنی خانەکانی داڵدەدانی ژنان و باشکردنی میکانیزمەکانی داڵدەدان و گرنگیدان و بەهەندوەرگرتنی دۆسیەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە دەكەن.

ئاماژەش بەوەدەكەن، زۆربەی کوشتنەکان ئەو واقیعە تاڵە دەردەخات کە لەم کۆمەڵگایەدا ژنان ژیان و کەرامەتیان پارێزراو نیە، هێشتا بکوژان لەو باوەڕەدان کە دەتوانن بێ سزادان لە تاوانەکانیان دەربچن ئەوەش ئاماژەی ڕاستەقینەی ئەو مەترسیە گەورەیەیە کە لەسەر ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگه هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا