مەسرور بارزانی: لەگەڵ بەغدا لەبارەی لابردنی فشارەکانی سەر هەرێم ڕێککەوتووین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتووین لەسەر ئەوەی هەموو ئەو فشارانەی لەسەر هەرێمی کوردستانە ڕابگیرێن و چاوەڕێ دەکەین تا یاسای تایبەت بە نەوت و گازمان دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی ئاشکرایکرد، تا ئەو کاتەی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز پەسەنددەکرێن، هەردوولا لە بوارەکانی فرۆشتنی نەوت و داهاتەوە هەماهەنگییان دەبێت و ئەوەش دەبێتە بنەمای ڕێککەوتن و لە بودجەدا جێگەی دەکرێتەوە.

باسی لەوەشکرد، بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز شەش مانگمان دیاریکردووە، هیوادارم بەزووترین کات ئەو کارە بکرێت و جێبەجێ بکرێت.

جێی ئاماژەیە ساڵی ڕابردوو حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، فرۆشتنی نەوت و گاز لە هەرێمەوە نایاسایی و نادەستوورییە و لەو کاتەوە ناکۆکی لەنێوان لایەنە کوردستانییەکان و حکومەتی ناوەنددا هەیە لەبارەی ئەو دۆسیەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا