پارێزگاری سلێمانی هۆکاری گرانبوونی بەنزین ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری سلێمانی ڕۆژی شەممە ئاشکرای دەکات، هۆکاری کەمکردنی هاوردە کردنی سوتەمەنی لە ئێرانەوە دەگەڕێتەوە بۆ، گەڕانەوەی کۆتا بۆرسەی جیهانی بۆ فرۆشتنی سوتەمەنی دوای ئەوەی جۆ بایدن دەسەڵاتی گرتە دەست.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامە نوسان وتی، حکومەتی فیدراڵ بەڵێنی داوە بە دابین کردنی بەرمیلێک نەوتی سپی بۆ هەر ماڵێک، لە 1ی کانونی دووەمی داهاتوو بەڵام تا ئێستا نەیناردووە،  حکومەت پلانی هەیە یەک ملیۆن و 500هەزار لیتر نەوتی سپی بنێرێتە سلێمانی، ئێمەش بەسەر ماڵاندا دابەشی دەکەین.

سەبارەت بە گرانبوونی نرخی بەنزین پارێزگار وتی، سەرچاوەی هاوردەی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان، بە پلەی یەکەم  لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بووە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی سیاسی ئەم دواییانە، گرتنە دەسەڵاتی دەست لە لایەن جۆ بایدنەوە هەروەها هاتنە سەر حکومی ئیبراهیم ڕەئیسی، بووە هۆی ئەوەی ئێران مامەڵەی جیهانی بکات سوتەمەنی بە جیهان بفرۆشێت و بەسەر بازاڕەکانی عێراقدا زاڵ بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا