عێراق بەرهەمهێنانی بەنزین زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی بەنزینی بۆ چوار ملیۆن لیتری ڕۆژانە ڕاگەیاند.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ شەممە ١٢ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ڕایگەیاند، حکومەت یەک ملیۆن لیتری دیکە لە مادەی بەنزین لە ڕۆژێکدا بەرهەمدەهێنێت، بەمەش ڕێژەی بەرهەمی ڕۆژانەی بەنزین لە ڕۆژێکدا دەگاتە چوار ملیۆن لیتر.

وەزیری نەوت تیشکی خستەسەر پڕۆژەکانی کەرتی پاڵاوتنی نەوت و وتی، ” ئەم کەرتە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی ئابوری وڵاتە و پێداویستیەکانی هاووڵاتیان  و کەرتە خزمەتگوزارییەکان لە وزە پڕ دەکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد ئەو پڕۆژانە پشتیوانێکی باشی ئابوری عێراق دەکەن و ئاستی هاوردەکردن کەم دەکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا