بانكی ناوەندی لە هەفتەی داهاتووەوە چەند بڕیارێك دەردەكات بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دینار

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، هەموو بازرگانێك لە خاڵە سنورییەكانەوە بە دۆلاری 132 هەزاری كاڵا هاوردە دەكات و سێ گروپی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران راگەیاند، و دووپاتی دەكاتەوە لە هەفتەی داهاتووەوە چەند بڕیارێك دەردەكات كە بەهای دینار لە بازاڕەكانی عێراقدا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەكاتەوە.

عەمار حەمەد خەڵەف جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاشكرایكرد، كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو هەفتانە دۆلاریان بە مەبەستی فرۆشتن بە گەشتیاران بۆ دابیندەكرێت و بۆ هەر گەشتیارێك سێ هەزار دۆلار بە نرخی رەسمی دابیندەكرێت.

وتیشی، ئەو كۆمپانیایانەی بۆ ئەو مەبەستە دیاریی دەكرێن، ئەوانەن كە مەرجەكانی یاسای روبەروبوونەوەی سپییكردنەوەی دراویان جێبەجێكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەكۆیەكی ئەلكترۆنییان دروستكردووە كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە پەرەی پێدراوە و بانكی ناوەندی چاودێری دەكات، كە لە رێگەیەوە دۆلار بۆ بازرگانان و خاوەن پڕۆژەكانی بازرگانی بچوك و گەشتیاران دابیندەكرێت.

جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی راشگەیاند، بانكەكان بۆ پارەداركردنی كەرتی تایبەت و حكومی و رەوانەكردنی دۆلار بۆیان لە رێگەی بەڵگەنامەی بانكییانەوە، بانكەكانی رافیدەین و رەشید راسپێردراون كە لە فڕۆكەخانەكان دۆلار بە نرخی رەسمی بفرۆشن.

وتیشی، ئەو كاڵایانەی دەهێنرێنە عێراقەوە دەبێت دڵنیایی بدرێت لەوەی بازرگانەكە لە رێگەی بانكی ناوەندییەوە، دۆلاری بۆ كڕینی كاڵاكەی دەستەبەركردبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا