35 ملیۆن دۆلار بۆ رێگاوبانی دەربەندیخان دابیندەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەریمی كوردستان زمارەیەك برۆژەی دەربەندیخان بەسەردەكاتەوە و رایدەگەیەنێت ” بۆ تەواوكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری سلێمانی كە 35 ملیۆن دۆلار تەرخان كراوە”.

سەرچاوەیەك بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی ئاب، دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە نیشتەجێكردن چەند پرۆژەیەكی لەسنوری دەربەندیخان بەسەركردووەتەوە،لەگرنگرترین ئەو پرۆژنەش، جووت سایدی رێگای سەرەكی وارماوا دەربەندیخان، دەربەندیخان و باوەنور، كەلار كفری.

دوای سەردانەكەش دانا عەبدولكەرم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ” لەسەر ئەركی حكوومەت، بەشێك لە ڕێی دەربەندیخان- وارماوە تەواو بووە و بەڕووی هاووڵاتییان دەكرێتەوە”.
وتیشی “لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ تەواوكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری سلێمانی كە 35 ملیۆن دۆلار تەرخان كراوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا