کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی کوردستان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی جەختی لەوەکردەوە، لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا پشتیوانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

لەمیانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە هەولێر، ئەبولغەیت رایگەیاند، گرنگی بە پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم دەدەین.

لەبارەی کوردستانیشەوە وتی: عێراق وڵاتێکی گرنگە لەبەرئەوەی یەکێکە لەو وڵاتانەی رۆڵیان لە دامەزراندنی کۆمکاری عەرەبیدا هەبووە و هەرێمی کوردستانیش هەست بە ئەندامێتی خۆی لە عێراق دەکات و ئێمەش لەو چوارچێوەیەدا پاڵپشتی هەرێم دەکەین.

لەبارەی سەقامگیری عێراقیشەوە ئاماژەی بەوەکرد، کۆمکاری عەرەبی دەستوەرناداتە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکە و پشتیوانی سەقامگیری عێراق دەکات.

رۆژی شەممە، ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا