لەبری ئارد سەمون بە هاوڵاتیان دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە2ی کانونی دووەم، وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی لە تاقیکردنەوەکەدا سەرکەوتووبوو یەکەم وێستگەی پڕۆژەی پێدانی سەمون لەبری ئارد بە هاوڵاتییان لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون دەبێت.

تالیب حەسەن، بەڕێوەبەری گشتی بەشی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ئاشکرایکرد،” یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژەکان، کە لەمساڵدا جێبەجێدەکرێت پێدانی سەمونە لەبری ئارد بە هاوڵاتییان و هەر تاکێک 110 سەمونی بەنرخێکی کەم پێدەدرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەناوچەی کەرخ لە بە‌غداد لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون قۆناغی یەکەمی تاقیکاری دەستیپێکرد و سەرکەوتووبوو، لە یەکەیەکی نیشتەجێبوونی دیکە لە بەغداد دوای تەواوکردنی ڕێکارە تەکنیکییەکان وەک سەرەتا پڕۆژەکە دەستپێدەکات و دواتر پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەگرێتەوە.

ڕوونیکردەوە، بەشێک لە هاوڵاتییان وەرگرتنی پشکی ئاردەکەیان یان فرۆشتنی بە بریکارەکە ڕەتدەکەنەوە، بۆیە دەتوانرێت لەڕێگای پێدانی سەمون و نان لەڕێگای کارتی ئەلیکترۆنییەوە پشتیوانی هاوڵاتیان بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا