بەشار ئەسەد سەردانی ئیمارات دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشار ئەسەد بە سەردانێكی فەرمیی گەیشتە ئیمارات، ئەوەش دەبێتە دووەمین سەردانی ئەسەد لەدوای ئەوەی شەڕی ناوخۆی سووریا دەستیپێكردووە.

رۆژی یەكشەممە 19_3_2023، ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا (سانا) رایگەیاند، بەشار ئەسەد بە یاوەری ئەسما ئەسەد، خانمی یەكەمی سووریا سەردانی ئیماراتی كردووە و وێنەیەكی ساتی گەیشتنیان بە فڕۆكەخانەی ئەبووزەبی بڵاوكردەوە.

میدیای فەرمیی سووریا باس لەوەش دەكات، هەر لەگەڵ گەیشتنی فڕۆكەی بەشار ئەسەد بە سنووری ئاسمانی ئیمارات، وەكو بەخێرهاتن، چەند فڕۆكەیەكی جەنگیی ئیمارات فڕیون و یاوەریی كردوون و لە فڕۆكەخانەی ئەبووزەبی لەلایەن سەرۆكی ئیمارات و هەریەكە لە شێخ تەحنوون بن زاید ئال نەهیان، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیمارات و چەند بەرپرسێكی دیكە پێشوازییان لێكراوە.

ساڵی رابردوو، ئەسەد سەردانی ئیماراتی كرد و ئەوەش بووە یەكەمین سەردانی لەدوای دەستپێكردنی شەڕی ناوخۆی سووریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا