کۆنفرانسی رێکخستنەوە و دارشتنەوەی میدیای یەکێتی لە سلێمانی دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری سلێمانی، بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دووەمین کۆنفرانسی خۆی بەمەبەستی رێکخستنەوە و دارشتنەوەی میدیای یەکێتی دەستپێکرد و بڕیارە دوو رۆژ بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-1-2024، کۆنفرانسی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی لەسەر ئاستی سەرجەم ئۆرگان و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و مامۆستایانی زانکۆ، کەسانی پسپۆڕ و ئەکادیمی و رۆژنامەنووسان، جگە لەوەش ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و وەزیری رۆشنبیری و پارێزگاری سلێمانی دەستیپێکرد.

کۆنفرانسەکە بە خوێندنەوەی وتاری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتی دەستیپێکرد و پاشانیش لەتیف نێروەی، راپۆرتی گشتیی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی پێشکەش دەکات.

ئامانج لە بەستنی کۆنفرانسەکە، جێبەجێکردنی راسپاردەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتییە و  رێکخستنەوە و داڕشتنەوەی پەیکەری میدیایی یەکێتیی و ئامادەکردنی میدیای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە بۆ داهاتوو. هەروەها، لە کۆنفرانسەکەدا پێنج لیژنەی تایبەتمەند بۆ راپەڕاندنی کارەکانی کۆنفرانسەکە دەستنیشانکراوە و بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت.

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا