په‌رله‌مانی عێراق: توركیا هێڵه‌ سنورییه‌كانی داگیركردووه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا هێڵه‌ سنورییه‌كانی عێراق و توركیای به‌ قوڵایی 17 كیلۆمه‌تر داگیركردووه‌.

محه‌مه‌د ڕه‌زا ئاڵ حه‌یده‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی توركیا بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراكرد و وتی، “توركیا ڕێز له‌و ڕێككه‌وتنه‌ ناگرێت كه‌ ساڵی 2008 له‌گه‌ڵ عێراق بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی گروپه‌ چه‌كدارییه‌كان واژۆیكردووه‌”.

به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌په‌رله‌مانی عێراق، ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا به‌شێوه‌یه‌كه‌، كه‌ توركیا ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك بۆ دوو هه‌فته‌ مافی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان.

ئاڵ حه‌یده‌ر باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دات داگیركردنی سنووره‌كانی نێوان عێراق و توركیایه‌ به‌ قوڵایی 17 كیلۆمه‌تر.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سوپای توركیا له‌ چیای گاره‌ له‌باشووری كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنی چنگی پڵنگ-2ـی ڕاگه‌یاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا