یونیسێف: منداڵانی عێراق دووچاری ئەشكەنجە دەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخراوی یونیسێف نیگەرانی لە دۆخی منداڵانی عێراق دەربڕی و ئاشكرایكرد، لە هەر پێنج منداڵێكی عێراقی چواریان لە قوتابخانە یان ماڵەوە دووچاری ئەشكەنجەدان دەبنەوە.

رێكخراوەكەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، هۆشداریدا لە دۆخی منداڵانی عێراق و رایگەیاند، لە هەر پێنج منداڵ، چواریان، لە ماڵەوە یان لە قوتابخانە دووچاری ئەشكەنجەدان دەبنەوە. داواشی لە حكومەتی عێراق كرد، ئەنجامدەرانی ئەمجۆرە تاوانانە بدرێنە دادگا.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق بڵاوكرایەوە، كە نیشانی دەدات باوكێك بە قورسی ئەشكەنجەی منداڵەكەی دەدات.

ئەمەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بە فەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرمانی دەستگیركردن بۆ باوكەكە دەرچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا