مونا قەهوەچی: دژی سیستەمی فرەبازنەیی هەڵبژاردنین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بە ناوی پێكهاتەكانەوە دژایەتیی خۆی بۆ سیستەمی فرەبازنەیی هەڵبژاردن ئاشكرا كرد و دەڵێت، بە هیچ شێوەیەك ڕازی نابن دەستكاریی كورسیی كۆتاكان بكرێت، چونكە پێچەوانەی خواستەكانی گەلانی نێو هەرێمی كوردستانە.

مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: پێكهاتەكان دژی سیستەمی فرەبازنەیی هەڵبژاردنن و ئەگەریش یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە و سیستەمی فرەبازنەیی جێگیر بكرێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئەوە نابێت كورسیی كۆتاكان بگرێتەوە، لەبەر ئەوە ئێمە بە هیچ شێوەیەك ڕازی نین بە سیستەمی فرەبازنەیی و دژی دەوەستینەوە، وەك پێكهاتەی كریستیان و توركمان هەڵوێستی خۆمان دیار كردووە.

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان هەڵبژاردنی 10 ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق بە نموونە هێنایەوە و دەڵێت: ئەزموونی فرەبازنەیی بۆ هەڵبژاردن ساڵی ڕابردوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بینیمان چ كێشەیەكی پەیدا كرد.

وتیشی: فرەبازنەیی كارەساتە بۆ پێكهاتەكان و لە هەڵبژاردنی ڕابردووی عێراق بەهۆی جێبەجێكردنی سیستەمی فرەبازنەیی گورزێكی گەورە بە پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان كەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا