سودانی پێشوازی لە سەرۆکی فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانی پێشوازیکردن لە سەرۆکی فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا جەختی لە گرنگی کارکردنی پێکەوەیی کردەوە بەتایبەتی لەبواری مەشق و ڕاوێژکاریدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سودانی ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سودانی پێشوازی لە جەنەراڵ مایکڵ کوریلا، سەرۆکی فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەی نێوان سودانی و کوریلا گفتوگۆکرا لەبارەی کاری هاوبەش و هەماهەنگی سەربازی نێوان عێراق و ئەمریکا.

لایخۆیەوە سودانی جەختی کردەوە لە گرنگی بەردەوامی کاری هاوبەش بەتایبەتی لەبواری پێشکەشکردنی هاوکاری ڕاوێژکاری و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی عێراق تا چالاکانە و لێهاتووانە ڕوبەڕوی مەترسییەکانی تیرۆر ببنەوە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا