كۆمسیۆن مەرجەکانی وەرگرتنی کارمەندی بنکەکانی دەنگدان ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق مەرجەکانی وەرگرتنی کارمەندانی بنکەکانی دەنگدانی راگەیاند.

جومانە غەلایی، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، دوو شێواز بۆ وەرگرتنی کارمەند بۆ بنکەکانی دەنگدان دیاری کراوە، کە یەکێکیان بۆ فەرمانبەرانە و ئەوەی دیكەش بۆ قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان و دەرچووانی دیكەیە.

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان وتیشی “هەردەرچویەك بیەوێت ببێتە كارمەند بۆ بنكەكانی دەنگدانی هەڵبژاردن دەبێت لانی کەم بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت، لە ساڵی 2002 یان زووتر لەدایک بووبێت، کارتی دەنگدانی هەبێت و بەهۆی تاوانێكەوە حوکم نەدرابێت”.

بەوتەی جومانە غەلایی یەكێكی دیكە لەمەرجەكان دەبێت دانیشتوی ئەو پارێزگایە بێت کە دەیەوێ ببێتە کارمەندی بنکەی دەنگدان تێیدا، هاوكات بەڵێننامەیەک پڕبکاتەوە، رێکارەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەری نایگرێتەوە، کارمەندی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان و حزبە سیاسییە رکابەرەکان نەبێت، خزمی پلە چوار بە خوارەوەی کاندیدێک نەبێت.

وتەبێژی كۆمسیۆن داوا لەو دەرچوانە دەكات كە مەرجەكانیان تێدایە لەرێگەی ماڵپەڕی کۆمسیۆنەوە داواکاری پێشکەش بکەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا