پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایدەگەیەنێت “كۆمسیۆن كارتی بایۆمه‌تریی تایبه‌ت به‌و ده‌نگده‌رانه‌ی داتاكانیان نوێكردووەته‌وه ئامادەكردووە، دەنگدەران دەتوانن وەریبگرنەوە”.
بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
جومانە غەلایی، وتەبێژی كۆمسیۆن باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیا عێراقیەكانی راگەیاندووە” لەئێستادا دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كارتی نوێ ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی ده‌نگده‌رانی بكەنەوە”.
دەشڵێت “كارته‌كان له‌كۆمپانیایەکی ئیسپانی چاپكراوه و به‌سه‌ر نوسینگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان و بنكه‌كانی تۆماركردن دابه‌شكراوە و ئەو كەسانەش كە تەمەنیان 2001، 2002،2003، دەتوانن سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ی تۆماركردن بكه‌ن و كارتی بایۆمه‌تریان وه‌ربگرنەوە.”