پۆڵه‌تیك پرێس
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رۆژی هه‌ینی 7ی ئایار پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ڕاگەیاند كه لە ماوەی 15 ڕۆژدا شیاوی کاندیدەکان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق یه‌كلایی ده‌كاته‌وه هاوکات ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هه‌ڵبژاردن دووپات ده‌كاته‌وه.
جومانە غەلایی، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، 44 هاوپەیمانی پەسەندکراو هەیە، 267 حزب کە بڕوانامەی دامەزراندنیان هەیە، زیاتر لە 3500 کاندید هەیە، کە 887 کاندیدی سەربەخۆیان هەیە، هەروەها زیاتر لە 900 کاندید لە هەموو پێکهاتەکان.
راشیگه‌یاندووه، له‌ئێستادا بەشی کاروباری کۆمسیۆنی هەڵبژاردن ئۆفیسی نیشتیمانی- کاندید، وردبینی و پێداچوونەوە بە لیستی کاندیدەکاندا ده‌كات و دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی وردبینی ناوی كاندیده‌كان ڕەوانەی ده‌سته‌ی نەزاهە، بەڵگەی تاوان، وەزارەتی پەروەردە، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌و لاینه په‌یوه‌ندی دارانه لە ماوەی 15 ڕۆژداشیاوی كاندیده‌كان بۆهه‌ڵبژاردن یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌وهه‌نگاوانه هه‌نگاوی كۆتایی نین بەڵکو لیستی کۆتایی دوای وەڵامی ئەو دەزگایانە و پەسەندکردنی ژمارە و ناوی کاندیدەکان لەلایەن ئەنجومەنی کۆمیسیارانەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت.