ئەمریکا 28 درۆنی حوسییەکانی لە دەریای سوور تێکشکاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە دەریای سوور، 28 درۆنی خۆکوژیی حوسییەکانی یەمەنیان تێکشکاندووە کە ئاراستەی کەشتییەکی بازرگانی و سەربازیی ئەمریکا کردبوو.

فەرماندەیی سوپای ئەمریکا – سێنتکۆم لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری جاران) رایگەیاند، “هێرشەکەی حوسییەکان لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە لەرێگەی 28 مووشەک و درۆنی خۆکوژییەوە کراوەتە سەر کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا لە نزیک کەنداوی عەدەن لە دەریای ناوەڕاست و ژمارەیەک کەشتیی بازرگانی کە بەو رێڕەوەدا تێدەپەڕن”.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییە جەنگی و فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەرپەرچی هێرشەکانیان داوەتەوە و تواندراوە 28 درۆنی خۆکوژیی لە ئاسمان بتەقێندرێنەوە.
یەحیا سەریع، وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی حوسییەکان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەڵێت، “هێزەکانمان لە دەریای ناوەڕاست لە دوو هێرشی جیاوازدا کەشتییەکی بازرگانیی ئەمریکا کراوەتە ئامانج و هێرشی دووەم بە 37 درۆن ژمارەیەک کەشتیی جەنگیی ئەمریکا لە ناوچەکە بەئامانج گیراون”.
دەریای سوور یەکێکە لە رێڕەوە بازرگانییە گرنگەکانی جیهان و نزیکەی %12ـی کۆی جموجوڵی بازرگانیی جیهان بەتەنها لەو رێڕەوەوە ئەنجام دەدرێت.
لە یەکەمین رۆژی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لە فەڵەستین، هێرشی گرووپی چەکداریی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر ‘کەشتییە بازرگانییەکانی رۆژئاوا’ بەردەوامی هەیە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی کانوونی یەکەمی 2023 ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی دەریایی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاوەکانی دەریای سوور لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند و چەند کەشتییەکی جەنگی و فرۆکەهەڵگری خۆی رەوانەی ئەو ناوچەیە کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا