هەڕەشەكانی پووتین نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت نزیكەی یەك دۆلار بەرزبووەوە كە بە شێوەیەكی سەرەكی پەیوەندی بە هەڕەشەی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیاوە هەیە بۆ وەستاندنی ناردنی گازی وڵاتەكەی بۆ ئەوروپا.

نرخی نەوتی برێنت ئەمڕۆ، زیاتر لە 90 سەنت بەرزبووەوە و بە 88 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، ئەوە لە كاتێكدایە پێش داخستنی بازاڕ لە رۆژی چوارشەممە، نرخی نەوتی برێنت دابەزیبوو بۆ كەمترین ئاستی خۆی لەدوای دەستپێكردنی جەنگی رووسیا و ئۆكرانیاوە.

هەروەها نرخی نەوتی سووكی تێكساسی ئەمریكاش ئەمڕۆ 92 سەنت بەرزبووەوە و بە 82 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا دوێنێ چوارشەممە لە میانەی كۆڕبەندی ئابووریی رۆژهەڵات هەڕەشەی وەستاندنی هەناردەكردنی نەوت و گازی رووسیای بۆ ئەوروپا كرد كە ئەگەر بێت و وڵاتانی رۆژئاوا سەقفێك بۆ نرخی نەوتی رووسیا دابنێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا