زیاتر لە 100 هەزار لەدایکبووی 2006 تۆماری دەنگدەرانییان نوێکردووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 104 هەزار و 288 لەدایکبووی ساڵی 2006 بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان تۆماری دەنگدەرانیان نوێکردووەتەوە و 20ی ئەم مانگە دوایین مۆڵەتە بۆ نوێکردنەوەی تۆمارەکانیان.

عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەوانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، لە هەولێر 39 هەزار و 151، سلێمانی 36 هەزار و 349 و دهۆک 28 هەزار و 788 لەدایکبووی 2006 تۆماری دەنگدەرانیان نوێکردووەتەوە کە بە کۆی گشتی 104 هەزار و 288 کەس دەکات.

لە 10ی تشرینی یەکەمی 2023 نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی لەدایکبووانی 2006 راگەیەندرا و ماوەی 10 رۆژ دیاریکرا. عیماد جەمیل دەڵێت، “20ی ئەم مانگە دوا مۆڵەتە بۆ ئەوەی تۆمارەکانیان نوێ بکەنەوە و بتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بکەن و وادەکە درێژناکرێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا