مەحمود عوسمان: كورد دوو كارتی بەدەستەوەیە

پۆڵەتیك پرێس
سیاسەتمەدارێكی كورد لەبارەی كێشەكانی حكومەتی عێراق و هەرێم و هەڵوێستی شیعەكان لەسەر پشكی كورد لە پرۆژەیاسایی بودجە دەڵێت: رێبازی شیعەكان هەڵەیە و سەكەوتوو نابن‌و جەختیش دەكاتەوە كورد بۆ دۆخی رێكنەكەوتن لەگەڵ بەغدا دوو كارتی بەدەستەوەیە.

نزیكەی مانگێكە لیژنەی دارایی سەرقاڵی پێداچوونەوەی بە بەندەكانی ناو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق كردووە، بەڵام دوای چەندین جار سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا هێشتا كێشەی پشكی هەرێم لە پڕۆژەیاساكە یەكلانەبووەتەوە.

مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری كورد، لە میانی بەشداری لەبەرنامەی هەگبەی پۆڵەتیك، كە لەرادیۆ پۆڵەتیك پێشكەشكرا وتی: كێشەكانی عێراق و هەرێم لە كۆنەوە بوونیان هەیە و سیاسین، شیعەكان دەیانەوێت دۆخێكی وا دروستبكەن ئەو بیروبۆچوونانەی هەیانە لەرێگەی پرۆژە بودجەكەوە بەسەر هەرێمدا فەرزی بكەن و دەسەڵاتی كورد كەمبكەنەوە.

مەحمود عوسمان وتیشی: ئەو رێبازەی شیعەكان هەڵەیە و سەركەوتوو نابن، چونكە نەك تەنیا لەگەڵ كورد كێشەیان هەیە، بەڵكو لەگەڵ سوننە عەرەبەكانیش كێشەیان زیاترە، ئەو تەوافوقە سیاسییەی عێراقی لەسەر بونیاتنراوە بەكردەوە نەماوە.

ئەو سیاسەتمەدارەی كورد جەختدەكاتەوە، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا دەبێت بەرپرسی یەكەمی حیزبە كوردستانییەكان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بكەن، لە ئەگەری نەگەیشتنە رێككەوتنیش كورد دوو كارتی بەدەستەوەیە دەبێت بەكاریان بێنێت لەوانەش حیزبەكانی هەرێم دەبێت لەناوخۆدا یەكگرتووبن، لەلایەكی دیكەشەوە گەندەڵی و تەجاوز لەدۆسییەی نەوت و خاڵە سنورییەكان نەهێڵن چاكسازییەكی راستەقینە ئەنجام بدەن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا